گرژی و ئاڵۆزی وڵاتی لوبنانی گرتەوە
بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵی عەرەبییەكان، ئەمڕۆ هەینی جارێكی دیكە هاوڵاتیانی لوبنان بە هۆی خراپی باری ئابوریی و سەپاندنی باجێکی زۆرەوە لەسەر ژمارەیەک کاڵاو شمەک و خزمەتگوزاریی پەیوەندیکردن وەک "واتس ئاپ"، رژانەوە سەر شەقامەكان لەبەرامبەر خراپی بارودۆخی گوزەرانیان.
بەپێی ئاژانسی هەواڵە عەرەبییەکان، ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تشرینی یەکەم خۆپیشاندەران ڕێگەی سەرەکی فرۆکەخانەی شاری بەیروتیان داخستووە و هێرشیانکردووەتە سەر نوسینگە و ماڵی ئەندامانی هەردوو حیزبی ئەمەل و حزبوڵای لوبنانی، لە ئاکامیشدا دوو کەس لە خۆپیشاندەران برینداربوون.
هەروەها لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: هۆکاری خۆپیشاندانەکان، دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی حکومەت بۆ سەپاندنی باج لەسەر خزمەتگوزارییەکان و تایبەتمەندییەکانی چەند بەرنامەیەکى وەک "واتس ئاپ" کە لە بنەرەتدا خزمەتگوزارییەکانى بە خۆڕاییە.
شەوی پێنجشەممە، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، خۆپیشاندان وپێکدادان لە نێوان هاوڵاتیان و هێزەکانی پۆلیس چەندین شاری وڵاتی لوبنانی گرتەوە.
.
PM:12:42:18/10/2019