سوپای سوریا بۆردومانی ناوچەکانی ژێر دەستی تورکیا دەکات لە سەرێکانی

تۆپهاوێژەكانی سوپای سوریا، چەند گوندێكی ژێر دەسەڵاتی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی نزیك لە توركیا تۆپباران دەكەن و لەئێستاشدا روبەروبونەوەی توند لە ئارادایە.

بەگوێرەی میدیاکانی رۆژئاوای كوردستان، لە ئێستادا جگە لە روبەربونەوەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ سوپای توركیا و هێزە هاوپەیمانەكانی، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، تۆپهاوێژە جەنگییەكانی سوپای سوریا، بەشێوەیەكی چڕ چەند گوندێكی ژێر دەسەڵاتی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی نزیك توركیای لە سنوری شاری سەرێكانی رۆژئاڤای كوردستان بۆردومان كردووە.

ئەوەشیان بڵاوکردەوە لەئێستاشدا روبەروبونەوە لەو ناوچانە بەردەوامە.


PM:01:31:18/10/2019