ئەردۆغان: لە ئێستاوە قۆناغی ١٢٠ کاتژمێرەکە کاری پێدەکرێت

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند لە ئێستاوە قۆناغی ١٢٠ کاتژمێرەکە کاری پێدەکرێت و وتیشی " بەڵێنی ئەوەمان وەرگرت کە ئەم قۆناغە بە سەرۆکایەتی تورکیا و پێکەوە ئەنجامبدەین".

سەرکۆماری تورکیا، وتی "وەک دیارە لە ماوەی ئەم ١٢٠ کاتژمێرەدا رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە ئەو ناوچەیە جێدەھێڵێت کە وەک ناوچەی ئارام دیارییمان کردووە".

وتیشی "بەڵێنی ئەوەمان وەرگرت کە ئەم قۆناغە بە سەرۆکایەتی تورکیا و پێکەوە ئەنجامبدەین. بەردەوام لە پەیوەندییدا دەبین، کۆبوونەوەکانی نێوان شاندەکانمان درێژەی دەبێت".

ھەروەھا ئەردۆغان رایگەیاند "ئەو کۆبوونەوەیەش کە لەگەڵ بەڕێز پوتین ئەنجامدەدرێت، وەک پێکھاتەیەکی دیکەی ئەم قۆناغە پەسەند دەکەم".

راشیگەیاند "یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی رێککەوتنەکەشمان ئەوەیە،ئەو ھێزە ئەمنییانەمان کە لە ئێستادا لەوێن گۆڕەپانەکە جێناھێڵن".

ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا لە بارەی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ ئەمریکا پێی گەیشتوون وتی "بەردەوام لە پەیوەندییدا دەبین، کۆبوونەوەکانی نێوان شاندەکانمان درێژەی دەبێت".

PM:03:12:18/10/2019