ئەمرۆ زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری لە پرێس کۆنفرانسێکی تایبەت بە یاری مایۆرکا کردو دوورکەوتنەوەی چوار یاریزانی راگەیاند.
زیدان لە پرێس کۆنفرانسەکە رایگەیاند، هەریەکە لە مۆدریچ و کرۆس و ڤازکوێز و بەیڵ ناتوانن ئامادەی یاریەکە بن، ئەمەش بەهۆی توشبوونیان بە پێکان لە یاری هەڵبژاردەکەیان.
لەسەر یاریەکە وتی" ئەم یارییە بۆ ئێمە گرنگەو ئێمەش گرنگی تایبەتی پێ دەدەین، لە ئێستادا بیر لە هیچ شتێکی تر ناکەینەوە، تەنها یاری ریاڵ مایۆرکا نەبێت.
یاریەکە سبەی شەممە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو لە دەرەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت.