هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی هەرێم مووچه‌ی مانگی تهمموز وه‌ربگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردن مووچەی مانگی ٧ی مووچەخۆران و فەرمانبەران، هاوکآت بە گوێرەی ئەو خشتەیەی لە گەنجینەوە دەست "سپی" کەوتووە بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌زاره‌ته‌كانی داد، سامانه سرووشتییه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه، لیوای نه‌وت، زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن، ده‌زگای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ وه‌ربگرن.
هه‌ر به‌پێی خشتهكه بڕیاره تا رۆژی پێشنجهممهی داهاتوو سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان مووچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت.
PM:07:27:18/10/2019