هەردو یاریزانی ئەرجەنتینی دیبالاوهیگواین نزیکن تا گرێبەستەکەیان لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی نوێ بکەنەوە.
رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئەمرۆ بڵاویانکردووەتەوە هەردو یاریزان گرێبەستیان نوێ دەکەنەوەو رێککەوتوون دیبالا بۆ دوو ساڵ و هیگواین بۆ سالێک گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە نوێ بکاتەوە.
ئەمە دوای ئەوە دێت گەردو یاریزان نزیکبوون لە چوون لە یانەی یۆڤانتۆس لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەی یاریزانان.
ساری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس بڕیاریداوە لە کاتی یارییەکاندا ئەو دوو یاریزانە لە پلانەکانی یۆڤانتۆس بێت و بۆ ئەو مەبەستەش پلانی مانەوەی داناوە.
یانەی یۆڤانتۆس لە پێشەنگی خولی ئیتاڵیایەو لە پێش ئینتەرمیلانەوەیە.