سزاکەی دیمبلی هەڵنەگیرا


دوای ئەوەی عوسمان دیمبلی قسەی بە ماتیۆ لاهۆزی ناوبژیوانی یاری بەرشەلۆنەو سیڤییا وت وئەویش لە خولەکەکانی کۆتایی کارتی سووری پێدا، ئەو یاریزانە سزاکەی هەڵنەگیراو بۆ دوو یاری لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە سڕکرا.

یانەی بەرشەلۆنە تانەی لە سزاکەداو داوای کردبوو کەمیبکاتەوە، بەڵام ئەمرۆ لیژنەی سزاکانی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا سزاکەی دیمبلی لانەبات و بەشداری دوو یاری یانەکەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا ناکات.
هەروەها بێجگە لە دیمبلی، سزاکەی ئاراخۆش هەڵنەگیراو و بۆ یارییەک راگیراوە


PM:10:41:18/10/2019