مارک ئیسپەر: ئەمریکا بەشدار نابێت لە پاراستنی ناوچەی ئارام



ئەمڕۆ هەینی  ١٨ی تشرینی یەکەمی 2019 وەزیری بەرگری ئەمریکا، ڕایگەیاند" هێزەکانی سوپای ئەمریکا بەهیچ شێوەیەک بەشدار نابن و هێز نانێرن بۆ پارێزگاری لەو ناوچە ئارامەی لەباکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دروست دەکرێت".


مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختیشکردەوە: ئێمە بەردەوامین لە پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەروەها بە هلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیامان ڕاگەیاندوە کە دەبێت پابەند بن بەو ئاگربەستەی ڕاگەیەندراوە. 






PM:11:30:18/10/2019