هەپەگە: لە چالاکییەکی گەریلا ئۆتۆمبیلێک تێکشکێندرا و ٨ سەربازیش کوژران
شەوی ڕابردوو ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند" ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم/ ٢٥ی ڕەزبەر گەریلاکان لە ناوچەی ئەبەخ-ی وان ئۆتۆمبێلێکی سووپای تورک و هەشت سەربازیش کوزران".
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد" ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠ چالاکییەکیان لەدژی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری "جی ئێم سی" سوپای تورک کردە ئامانج، کە لەنێوان بنکەی سەربازی سارخسوو و کەڤرێ شام لە هاتوچۆ دابوو، ئۆتۆمبیلەکە بەتەواوی تێکشکێندراوە و ٨ سەربازیش کوژران، دوو سەربازیش بریندار بوون،
هەروەها هەپەگە ئەوەشی خستەڕوو: سوپای تورک بۆ ئەوەی بریندارەکانی لە گۆڕەپانی شەڕ بکشێنێتەوە بە هاوکاری هەلیکۆپتەرەکان شوێنەکەی دایە بەر مووشەک، یەکینەکەمان کە چالاکیان کرد، بە بێ زیان گەڕانەوە بنکەکانیان.
AM:12:00:19/10/2019