ئەمنیستی ئینتەرناشیوناڵ تورکیا بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەکات

رێکخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی (  Amnesty International  ) رایگەیاند"  لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان بۆ سەر رۆئاڤای کوردستان تاوانی شه‌ڕی ئه‌نجامدراوه"‌.
 

لەبارەی پێشێلکاریەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان لە لەشکرکێشیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، رێكخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی Amnesty International رایگەیاند،  "سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان ره‌فتاری جێگای شه‌رمیان به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتیانی سڤیل ئەنجامداوە، وه‌ک چه‌ندین پێشێلکاری جددی و تاوانه‌کانی شه‌ڕ که‌ کوشتنی هه‌ڕه‌مه‌کی و هێرشه‌کانی نایاسایی ده‌گرنه‌وه‌".


ئەمنستی دەشڵێت " سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان هەریەکە لە کارمه‌ندانی پزشکی و فریاکه‌وتن، هاوڵاتیانی سڤیل و ئاواره‌کان، ڕۆژنامه‌نوسان، کارمه‌ندانی خۆجێی و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شی مرۆڤایه‌تی کردوەتە ئامانج، ئەوەش بە پێی وتەی شایەتحاڵەکان و گرتە ڤیدیۆیەکان پشتڕاستکراوەتەوە.


ماوەی ١٠ رۆژە لەشکركێشی تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی بۆ سەر رۆژئاوای دەستیپێکردووەو لە ئەنجامدا نزیکەی نیو ملیۆن هاوڵاتی ئاوارەبوون، هەروەها سەدان کەس کوژراون و بە سەدانی تر بریندار بوون.


AM:09:32:19/10/2019