حکومەتی هەرێم هۆکاری دوا کەوتنی دابەشکردنی نەوتە بەسەر هاوڵاتیاندا

بەهۆی نەناردنی داتاوە لەلایەن حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا، گەیاندنی نەوت لە بەغداوە بۆ هەرێم دواکەوتووەو، بەم هۆیەشەوە تا ئێستا نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشنەکراوە.

 
بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " جێگری وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنی پێدابووین کە ١٥ ی ئەیلول نەوت بنێرێت بۆ هەرێم، بەڵام داوای داتایان کرد، تا ئێستا هەرێم داتاکانی نەناردووە، بەمەش دابەشکردنی نەوت نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دواکەوتووە".

 
هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم ئەگەر ساڵەکە یەک بەرمیل بەسەر هەر خێزانێکدا دابەشبکرێت، پێویستیی بە زیاتر لە 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە.

 
ئەوە لە کاتێکدایە پاڵاوگەكانی كەڵەك و بازیان کە لەهەرێمدان نەوتی عێراق دەپاڵێون و ڕەوانی ناوچەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق دەكرێت.

 




AM:11:21:19/10/2019