سوودەکانی خواردنی سڵق

سڵق لای زۆربەی خەڵکی بە پلەی یەکەم لە دروستکردنی یاپراخ یان دۆڵمەدا بەکاردەھێنرێت، بەڵام هەرکەسێک دەتوانێت بەچەندین جۆر ئامادەی بکات.

 

لەم بابەتەدا ئاماژە بە چەند سوودێکی خواردنی سڵق دەکەین.

 

سڵق نەرمکەرەوەیە و ئارامکەرەوەی ریخۆڵەیە کە لە ئەنجامی دڵەڕاوکێی دەروونی پەیدادەبێت لەگەڵ خراپ بوونی کەشوھەوا، بەتایبەتیش لە پاییزان زیاد دەبێت.

 

لەکاتی خواردنی نیسک و پاقڵە و فاسۆلیا و ….ھتد بە بەردەوامی، ئەوا سڵق رێگرێکی باشە بۆ دروست نەبوونی بای سک کە بەھۆی خواردنی نیسک وپاقڵە و فاسۆڵیا و نۆک و پاقڵەمەنییەکانی دیکەوە دروست دەبێت.

 

سڵق چارەسەری ئەو برینانە دەکات کە لەناو ریخۆڵەدا ھەیە.

 

گەڵای سڵق چارەسەری برین و ھەوکردنی پێست دەکات ئەویش لە رێگەی خواردنی گەڵای سڵق و دانانی لەسەر پێست.

 

سڵق رێ لە کەمخوێنی دەگرێت، چونکە ڤیتامینەکانی (بی، کۆمپلێکس، فۆلیکئەسید)ی تێدایە، ئەمە جگە لە بوونی ماددەی ئاسن.

 

سڵق رێ لە ھەوکردنی کۆئەندامی میز (گورچیلە و میزڵدان) دەگرێت.

 

ئەگەر ٢٥ تا ٥٠ گرام سڵق لە یەک لیتر ئاودا بکوڵێت، پاشان بخورێتەوە بۆچارەسەری ھەوکردنی بۆڕییەکانی میز و قەبزی و مایەسیری بەسوودە.




PM:02:47:19/10/2019