ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تشرینی یەکەم سەرۆکی تورکیا لە نوێترین لێدوانی‌دا بەتوندی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرش بۆسه‌ر باكووری سوریا ده‌كات و دەڵێت" دانوستان لەگەڵ تیرۆریستان ناکەین". وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به هێزه‌كانی سوریای دیموکرات "هەسەدە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له لێدوانێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سوریا كرد و ڕایگەیاند" كه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ١٢٠ سه‌عاتدا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له ناوچه‌كان نه‌كشێنه‌وه هێرشی سه‌ربازی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌ردۆغان لە لێدوانەکەیدا جەختیشیکردەوە: بەهیچ شێوەیەک دانوستان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان ناكه‌ین. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده.
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد" ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ له شاری سوچی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا كۆده‌بمه‌وه، گه‌ر له وتووێژه‌كانمان له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د له باكووری سوریا نه‌گه‌یشتینه رێككه‌وتن، پلانه‌كانی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".