ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید توشی دۆڕان هات




لە خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید توشی دۆڕانێکی چاوەڕوان نەکراو هات و ١-٠ بە یانەی ریاڵ مایۆرکا دۆڕا.
ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگاکەی لە گەڕی نۆیەمی خولی ئیسپانیا بووە میوانی یانەی مایۆرکاو لە ئەنجامدا یاریەکەی ١-٠ پێدۆڕاند.
تاکە گۆڵەکەی مایۆرکا " جۆنیۆر لە خولەکی ٧ی سەرەتای یاریەکە تۆماری کرد.
بەم شکستە ریاڵ مەدرید پێشەنگی خولەکەی لە دەستداو بە ١٨ خاڵ دابەزیی بۆ دووەمی ریزبەندی و بەرشەلۆنە بە ١٩ خاڵ یەکەمی خولەکەیە، ئەمەش پاش سەرکەوتنی ٣-٠ دژی یانەی ئیبار لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ.
 


AM:12:00:20/10/2019