برێت مەکگۆرگ: پلانی تورکیا عێراقیش دەگرێتەوە



 
نوێنەری تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت" پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە".

 

 
برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی دەڵێت "پێویستە بە وردی لە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بكۆڵنەوە، چونكە ئەو ڕووبەرەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دیاریكردووە بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام بە پێی ڕێككەوتنەكە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕووباری فورات و خاكی عیراق".

 

 
مەكگۆرك دەشڵیت " تەواوی ئەو ناوچانەی باكووری سوریا كە شەڕی تێدایە كوردنشین و مەسیحی نشینن بۆیە بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە پێویستە گوێ لە وتەكانی ئەردۆغان بگیرێت و وتەكانی ترەمپ فەرامۆش بكرێت".

 

 
مەکگۆرک نوێنەری ئۆباما بوو بۆ شەڕی داعش، دواتر لەسەردەمی ترامپیشدا هەر ئەو پۆستەی هەبوو، تا ئەو کاتەی ترامپ بڕیاری دا هێزەکانی لەسوریا بکشێتەوە، ئەویش دەستی لەکارکێشایەوە. 

 


AM:12:34:20/10/2019