ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ی مووچەخۆران و فەرمانبەران و ئەمڕۆ یەک شەممە مووچەی پێنج وەزارەت و شەش فەرمانگەی دیکە دابەشدەکرێت.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی لە گەنجینەوە دەست "سپی" کەوتووە بڕیاره ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌ته‌كانی داد، سامانه سرووشتییه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه، لیوای نه‌وت، زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن، ده‌زگای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ وه‌ربگرن.
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه بڕیاره تا رۆژی پێشنجه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان مووچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا نۆ موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی ١٠، ١١ و ١٢ی ساڵی رابردوو بوو، کە بەهۆی قەیرانی دارایییەوە نەدرابوو، هەروەها شەش موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.
AM:08:43:20/10/2019