بەرپرسێکی باڵای لوبنانی دەست لەکار دەکێشێتەوە

 

نیهاد مەشنوق، وەزیری ناوخۆی لوبنان لە تیوتێکیدا ڕایگەیاند" نامەی دەست لە کارکێشانەوەی خۆی ئاراستەی سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان کردووە، بەڵام تا ئێستا دەست لە کارکێشانەکەی لە لایەن سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان قەبول نەکراوە". 

 

لە لایەکی ترەوە سەمیر جەعجەع، سەرۆكی پارتی هێزەكانی لوبنان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" بڵاویكردەوە: بە تەواوی راستگۆییەوە داواكاریەكی ناردووە بۆ سەعد حەریری، دەست لە پۆستەكەی هەڵبگرێت، بەهۆی شكستهێنانی لە راگرتنی ئاڵۆزیە ئابووری و ژیاریەكانی وڵاتەكە.

 

ئەمرۆ یەک شەممە، خۆپیشاندانەكانی هاونیشتیمانیانی لوبنان بەردەوامی كێشا و لەمیانی ئەو شەپۆلە ناڕازیانەدا دژ بە سیاسەتی حكومەت و سەپاندنی باجی زۆر بەسەریاندا، هاوڵاتیان داوادەكەن سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی لوبنان دەست لەكارەكەی بكێشێتەوە. 




AM:11:01:20/10/2019