سلێمانی.. ئامادەكاری بۆ رێگریكردن لە كارەساتی سروشتی دەكرێت



لە شاری سلێمانی ئامادەكاری پێشوەخت بۆ رێگریكردن لە لافاو هەر حاڵەت و كارەساتێكی سروشتی ده‌كرێت،  قایمقامی سلێمانیش رایگەیاند" پلانێكی تۆكمەمان داڕشتووە  بۆ بەرەنگاربونەوەی هەموو ئەو روداو حاڵەتانەی كە لە كاتی لافاو بارانی بەهێزدا ئەگەری روودانی دەكرێت".


ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیەنێت: ئامادەكارییەكی پێشوەختمان بۆ رێگریكردن لە دروستبوونی لافاو کارەساتی سروشتی کردووە و شارەوانی سلێمانیش هەڵمەتێكی فراوانی رێكخستووە بۆ پاككردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆكانی شاری سلێمانی كە ئەوەش رۆڵی گەورەی دەبێت لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی شەپۆلی باران بارین.


قایمقامی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی رۆڵی گرنگی خۆیان دەبینن و تیمەكانی شارەوانی راسپێردراون بۆ ئەوەی سەردانی ئەو شوێنانە بكەن كە ئەگەری روودانی كارەساتی سروشتی لێدەكرێت.






PM:01:09:20/10/2019