راستییه‌كان سه‌باره‌ت به رووداوى كوشتنى رۆژنامه‌نوس "لانه محه‌مه‌د" و منداڵه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كرێت و خوشكى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئاماژە بەوەدەکات" ئامانج بابانى بكوژى لانه محه‌مه‌د و جگه‌رگۆشه‌كه‌یه‌تى".
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه كارمه‌ندانى ده‌زگای میدیایی كوردسات سه‌ردانی ئارامگه‌ی "لانه محه‌مه‌د" و منداڵه‌كه‌یان كرد و له لێدوانێكیشدا خوشكى "لانه"، به‌ناوى بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه ده‌بێت دان به راستییه‌كى تاڵ و به ئازاردا بنێین كه (لانه) ى خوشكم و جگه‌رگۆشه‌كه‌ى، له‌لایه‌ن (ئامانج بابانی) یه‌وه كوژران".
لە کۆتای قسەکانیدا خوشکەکەی لانە جەختیشیکردەوە: ئێمه له دادگا سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ناڵى ئێن ئاڕ تى تۆمارده‌كه‌ین چونكه بكوژى لێكردین به پاڵه‌وان.
لانە حەمە ساڵح لە دایكبووی ساڵی ١٩٩١ كە و خوێندكاری بەشی ڕۆژنامەنووسی بووە لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی، لە قۆناغی یەكدا بووە كاتێك پەیوەندی خۆشەویستی لە گەڵ ئامانج بابانی لەدایكبووی ١٩٧٩ درووستدەكات، كە خوێندكاری قۆناغی دووەم بووە لە هەمان پەیمانگا، دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٩ و لەپاش تەواوكردنی پەیمانگا ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، شەوی چوارشەممە هەریەكە لە ڕۆژنامەنووسان (ئامانج بابانی) و (لانە حەمە ساڵح)ی هاوسەری و منداڵەكەیان بەناوی (هانۆ) لە نزیك تەرمیناڵی شارەزووری شاری سلێمانی و لە نێو ئۆتۆمبیلەكەیاندا بە كوژراوی دۆزرانەوە.