ئەمڕۆ هێزه‌كانى ئه‌مریكا لە نزیک کوبانێوە لە رۆژئاوای کوردستان دەستیان بە کشانەوە کرد بۆ شاری حەسەکەو وەک هەنگاوێک بۆ پاشکشەی تەواو لە سوریاوە رووەو عێراق.
ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه " ئەمڕۆ ٢٠ ی تشرینی یەکەم زیاتر له 70 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى كه ئاڵاى ئه‌مریكایان به‌رزكردبوه‌وه، شارى ته‌لته‌مر-یان له پارێزگاى حه‌سه‌كه‌دا تێپه‌ڕاندووه، له‌كاتێكدا له ئاسمانه‌وه هه‌لیكۆپته‌ر یاوه‌رى كردوون".
ئاژانسەکە ئەوە دەخاتەڕوو کە هێزه‌كانی ئەمەریکا له فڕۆكه‌خانه‌ى سڕین كشاونه‌ته‌وه كه پێشتر بنکەی سەربازی هێزه‌كانى ئهمریكابووە.
فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌كه‌وێته نزیكه‌ى 30 كیلۆمه‌تر له باشورى شارى كوبانێ.
وه‌زیرى به‌رگرى ماریک ئیسپەر لە لێدوانەکانی پێشوویدا ئه‌مریكا رایگه‌یاند " به‌پێى پلانه‌كه‌ى ئێستایان سه‌رجه‌مى ئه‌و هێزانه‌ى ئه‌مریكا كه سوریا جێده‌هێڵن، ده‌چنه رۆژئاواى عێراق".