ئه‌ردوغان: ئەگەر ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکرێت ئۆپەراسیۆن دەستپێدەکەینەوە
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵاتەکەیان مۆڵەت لە هیچ کەس وەرناگرن، وتیشی "ئەگەر ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکرێت ئۆپەراسیۆن دەستپێدەکەینەوە".
سه‌رۆك كۆماری توركیا لە وتارێکدا لە ئیستانبوڵ ڕایگەیاند "توركیا هه‌ست به‌وه ناكات كه پێویست بكات مۆڵه‌ت له هیچ كه‌سێك وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر پرسه‌كه په‌یوه‌ندی به وڵات و سه‌قامگیری گه‌له‌كه‌یه‌وه هه‌بێت".
ئاشكراشی كرد، "ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی كه توركیا دیاریكردووه، به قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر و درێژایی 444 كیلۆمه‌تر له جه‌ربالوسه‌وه تا سنووری عێراق ده‌گرێته‌وه".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئه‌گه‌ر هه‌ر 13 خاڵه‌كه‌ی ناو رێككه‌وتننامه‌ی واشنتن و ئه‌نقه‌ره وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌وا له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته 120 كاتژمێرییه‌كه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كه‌نه‌وه".
وتیشی "له‌ماوه‌ی 9 رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 765 "تیرۆریست"مان كوشتووه و ئه‌وانی دیكه‌شمان له‌سه‌ر رووبه‌ری هه‌زار و 500 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه ده‌ركردوون".
PM:07:29:20/10/2019