سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بڕیارە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم سبەی دوو شەممە مووچە مانگی ٧ ی ئەم شوێنانە بدات.


بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠ی تشرینی یەكەم ، وەزارەتەكانی داد، سامانە سرووشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، لیوای نەوت، زێرەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن، دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم مووچەی مانگی تەمموزی ئەمساڵیان وەرگرتووە.


هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ دووشەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2019، وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشت و گوزار، كارەبا، گواستنەوەو گەیاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەكانی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین مووچەی مانگی تەمموزی ئەمساڵ وەردەگرن.


وەك لە خشتەكەدا ئاماژەی پێدراوە، رۆژی سێشەممە 22ی تشرینی یەكەمی 2019، ئەم وەزارەتانە مووچەی مانگی تەمموزی 2019، وەردەگرن، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.


رۆژی چوارشەممە 23ی تشرینی یەكەمی 2019، مووچەی خانەنشینانی سەربازی و رۆژی پێنجشەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2019، مووچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەشدەكرێت.
 


PM:11:32:20/10/2019