هێزەکانی ئەمریکا لەڕۆژئاوای کوردستان کشانەوە



دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا دەرکرد،  ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو عێراق کشانەوە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێگەی سحێلا بەرەو هەرێمی کوردستان کشانەوە، هاوکات لە ئاسمانەوە فڕۆکە ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکا دەپارێزێت. 

 

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ یەک شەممە هێزه‌كانى ئه‌مریكا لە نزیک کوبانێوە لە رۆژئاوای کوردستان دەستیان بە کشانەوە کرد بۆ شاری حەسەکەو وەک هەنگاوێک بۆ پاشکشەی تەواو لە سوریاوە رووەو عێراق.
 
 


AM:09:22:21/10/2019