د. رێواز فایەق: بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ کۆبوونەوە



ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم لە نوسراوێکدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.  


د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا ڕایگەیاندووە: بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێاراقی، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە پێنجی ئاسایی ساڵی یەکەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.


لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ کاتژمێر یانزەی پێشنیوه‌ڕۆ بەڕێوەدەچێت". 


AM:11:36:21/10/2019