وێنەیەکی ئیڤانکا ترەمپ دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا


بەپێی هەواڵی رووسیا تودەی، ئیڤانکا دۆناڵد ترەمپ، لە کاتی سەردانکردنی بۆ کارگەی لوی ڤیتۆن، هەڵەی بەرامبەر براندی لوی ڤیتۆن کرد، بەوەی کاتێک سەردانی کارگەی ئەو براندەی کرد لە تێکساس، لەگەڵ باوکی و هاوسەرەکەی، جانتای براندێکی دیکەی پێبو کە براندی شانێل بوو.


هەرچەندە دواتر ئیڤانکا چارەسەری کرد و جانتاکەی دەرنەخستەوە، بەڵام چاوی کامێراکان هەرزو هەستی بەم نەگونجاندنە کردوە، دواتر وێنەکانی ئیڤانکا بە شێوەیەکی بەرفراوان  لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوەوە و دەنگدانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.


ئیڤانکا ترەمپ لەدایکبووی ١٩٨١، پێشتر نمایشکار بووە، بەڵام ئێستا کاری بازرگانی دەکات، هاوسەری جارید کۆری کوشنەرە کە گەورە بازرگانێکی ئەمەریکایە و دایکی سێ منداڵە.




PM:12:29:21/10/2019