مەسعود بارزانی: ئەوەی پێویست بێت بۆ چارەسەری محەمەد دەیکەین



ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندی کرد بە باوکی منداڵە بریندارەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بگاتە شاری هەولێر .


مەسعود بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ باوکی محەمەد، وێرای دەربڕینی هاوخەمی رایگەیاند" کە هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەری محەممەد درێخی ناکەین". 


محەمەد یەکێکە لەو منداڵانەی کە گومانی ئەوەی لێ دەکرێت بە چەکی فۆسفۆری سپی لە رۆژئاوای کوردستان جەستەی سووتابێت، لە میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکانیش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. 






PM:01:35:21/10/2019