سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
وێنە.. کۆمسای لەسەر بریندار بوونی محەمەد هاتە دەنگ
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ کۆمسای، دەربارەی سڕینەوەی ڤیدیۆی محەمەد کە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بەشێکی جەستەی سوتاووە ڕایگەیاند" ئەم سەردەمە سەردەمی سەرمایەدارییە و سەردەمی مرۆڤ فرۆشتنە هەربۆیە راستی دەسڕدرێتەوە".
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردستان کۆمسای لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" سەبارەت بەبریندار بوونی محەمەد هاتە دەنگ و دەڵێت" ئینستاگرام ڤیدیۆی قوربانیانی کیمیاییەکەی ئەردۆغان ئەسڕێتەوە، ئەم سەردەمە سەردەمی سەرمایەدارییە، سەردەمی مرۆڤ فرۆشتنە، سەردەمی میدیا و سەرقاڵکردنی من و تۆیە، دورمان دەخاتەوە لە حەق و ڕاستی".
کۆمسای ئەوەشی خستەڕوو: سەرمایەداری شکستی هێناوە، بۆیە ڕاستی ئەسڕێتەوە ناتوانێت راستی قبوڵ بکات، پەلە مەکەن زەوی بەرگەی ئەم هەموو کوشتنە ناگرێت، تەواو ئەبێت، بەڵام یەکشت هەتا مردن و دوای مردن دەست بەرداری ناخمان نابێت، ویژدان .. مرۆڤبین.
کۆمسای لە نوسینەکەیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە: دڵخۆشە کە هیچ کات کلیپی لەو وڵاتە نەکردووە و بەسەردان و گەشتیش نەچووەتە تورکیا.
کۆمسای لە دایکبووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، یەکێک بوو لە بەشداربووانی پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ لە کەناڵی NRT2، خاوەنی دوو ئەلبومی گۆرانیە بە ناوی ماڵی دنیا ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە و زرمە لەساڵی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە، جگەلەوەش چەند ڤیدیۆ کلیپێکی هەیە.
PM:01:59:21/10/2019
لەیلا زانا داوای یەكڕیزی و تەبایی گەلی كورد دەكات
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ئەلڤێس دراوسێکانی "ئیستفزازی" دەکات
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media