ئەو کەسانەی نابێت هەڵوژە و چوالە بخۆن



پسپۆڕێکی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکات خواردنی زۆری چوالە و هەڵوژەی سەوز بۆ خانمانی دوگیان، ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە و ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان هەیە زیانی هەیە.


لەم وەرزەدا خواردنی هەڵوژەی سەوز و چوالە زیاد دەبێت، پێویستە هەمووان ئاگاداری چۆنەیتی خواردنی بن و ئەو ڕێژەیەی دەیخۆن زۆر نەبێت، جگە لەوەش یەکێک لەو زیانانەی بەهۆی ئەم دوو میوەیەوە دروست دەبێت ئەوەیە کە خوێیەکی زۆریان لەگەڵ دەخورێت لەکاتێکدا خۆیان ڕێژەیەکی پێویست خوێیان تێدایە.


لەبەر ئەوە خواردنی ئەم دوو میوەیە بەهۆی ئەو ڕێژە خوێیەی تیایاندایە بۆ خانمان دووگیان و ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی دڵ و پەستانی خوێنیان هەیە زیانی هەیە و پێویستە ئەو کەسانە خۆیان بەدوور بگرن لەم دوو میوەیە.



جگە لەوەش هەڵوژەی سەوز کە لەلایەن منداڵانەوە زیاتر دەخورێت، کێشە بۆ هەرس دروست دەکات و پێکهاتەیەکی ڕیشاڵی تاڵی تێدایە کە پێی دەوترێت ترشی سیانیتریت، خواردنی ڕیژەی زۆری ئەم ماددەیە دەبێتە هۆی ژەهراویبوون.
 


PM:02:03:21/10/2019