بۆ یەکەمجار وڵاتی سعودیە ڕێگەی بە گەشتکردنی ژنان دا

بۆ یەکەمجار وڵاتی سعودیە ڕێگەی بە گەشتکردنی ژنان دا و ناوچەی نیۆم پێشوازیکرد لە یەکەمین کۆمەڵەی گەشتیاری ژنی سعویدیە

دەستەی گشتی ناوچە گەشتیاری و مێژویەکانی سعودیە بڵاویکردەوە، یەکەمین کۆمەڵەی گەشتیاری ژنان، کە ژمارەیان لە 20 ژن پێکهاتبو سەردانی ناوچەی نیۆمیان کردووە.

لەمیانەی ئەو گەشتەدا کە لە ناوچەی "تەبوک"ەوە دەستیپێکرد، گەشتیارە ژنەکان توانیان بە زانیاریەکان دەربارەی ژینگە و شوێنە گەشتیاریەکانی ناوچەی نیۆم ئاشنابن، گەشتەکە ماوەی 15 کاتژمێری خایەندووە، گەشتیارە ژنەکان بە پارێزگاکانی بەدع و پاشان مەغایر شەعبدا تێپەڕبون.

هەبە عائدی، رێبەری گەشتەکە رایگەیاندووە ئەم کۆمەڵە گەشتیاریە بە یەکەم کۆمەڵەی گەشتیاری ژن هەژماردەکرێت لە سعودیە، کە توانیویانە سەردانی تەبوک بکەن.

شازادە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێگرەوەی سعودیە چەند گۆڕانکاریەکی لە سیستمی بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتەدا کردووە کە ئازادیەکی سنورداری بۆ ژنان فەراهەم کردووە کەلەسەڕدەمی حکومڕان جێنشینەکانی دیکە سعودیە نەبووە.

PM:04:34:21/10/2019