ترامپ: هێزێکمان لە سوریا دەهێڵینەوە



سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرلەنوێ رایگەیاند" هێزێکمان لە سوریا دەهێڵینەوە".

 


لە نوێترین لێدوانیدا ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند" سەرەڕای هەندێک پێشێلکاری، رێککەوتنی لەگەڵ تورکیا تایبەت بە ئاگربەست بەردەوامە. واشنتنیش بەڵێنی بە کورد نەداوە بۆ 400 ساڵ پارێزگارییان لێ بکات".

 
 
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی سەبارەت بە کشانەوەی شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەکانی شەڕ بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، کورد بەشێوەیەکی زیرەکانە لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراو کشاونەتەوە. 

 
 
سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە جەختیکردەوە، ژمارەیەک سەربازیان لە سووریا دەمێننەوە. 

 
 
ئەوە لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر چارەنووسی سوریاو رۆژئاوای کوردستان لە نێوان ئۆردوغان و بۆتین لە سورچی بەڕێوە بچێت.

 


PM:07:54:21/10/2019