هەڕەشە لە شێنێ هۆشیار دەکرێت

خانمە مۆدێلی کوردستان شێنێ هۆشیار، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند کە هەڕەشەی لێکراوە

شێنێ هۆشیار ناسراو بە شاژنی سلێمانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە دەڵێت "هەڕەشەم لێکراوە، هەر کەسێکی لەپشت مۆبایلەوە هەڕەشە مەکە وەرە بمکوژە"

شێنێ هۆشیار ئیسماعیل ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵه‌ و لەشاری سلێمانی لەدایک بووەو ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانه‌، لە ئێستادا كاری مۆدێل ده‌كات، کە بەهۆی جوانییەکەیەوە له‌لایەن هه‌وادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەرکردووە. 


AM:10:07:22/10/2019