ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی: تورکیا ناتوانێت بەرنامەکەی لە رۆژئاوا جێبەجێبکات

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕەخنە لە سیاسەتی یەپەگە و پەکەکە دەگرێت و سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکیاش بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، تورکیا ناتوانێت بەرنامەکەی لە رۆژئاوا جێبەجێبکات و بەرگری شەڕڤانان پلانەکەی تورکیای پوچەڵ کردوەتەوە.
 
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی بڵاویکردەوە، دەڵێت "دۆزی کورد ئەمڕۆ لە ھەمو دونیا دەنگی داوەتەوە و کورد وەک ھاوپەیمان حسابی بۆ دەکرێت، بۆیە با ھەمو لایەک بزانن نە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا و نە ئاڵۆزییەکانی بەغدا ھیچ کامیان نابنە مەترسی بۆ سەر کوردستان، ھەولێر نە تەنیا چارەسەری بۆ ھەرێم ھەیە، بەڵکو ئەزمونی ڕۆژئاواش دەپارێزێت".

پێشیوایە "راستە ھەڵەی یەپەگە وایکرد کوشتار و ماڵوێرانی جارێکی تر رو لە کورد بکات، بەڵام دۆزی کورد لە یەپەگە و پەکەکە جیایە و کوردی ڕۆژئاوا لەناو ناچێ و دۆزی کورد بۆدواوە ناگەڕێتەوە".


PM:12:19:22/10/2019