وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری بە تورکیا دەدات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا ڕایگەیاند" ئێمە ئاشتی هەڵدەبژێرین لە بەرامبەر جەنگدا، بەڵام ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ئاماده‌یه بژارده‌ی سه‌ربازی دژی به‌كاربهێنێن".
مایك پۆمپیۆ، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە لێدوانیکدا بە كەناڵی سی ئێن بی سی هۆشداری بە تورکیا دەدات و دەڵێت" ئه‌گه‌رهەر هەڵەیەک بکەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ئاماده‌یه بژارده‌ی سه‌ربازی دژی توركیا به‌كاربهێنێت، من پێشنیازم کردووە ئێمە سود لە سزا ئابورییەکان وەربگرین و ئەوە باشترین ڕێگەیە".
هەڕەشەکانی ئەمریکا لە تورکیا لە کاتێکدایە، هەرچەندە بەگوێرەی ڕێککەوتنی ١٨ی ئەم مانگەی نێوان هەردوو وڵات، دەبوو بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ شەڕ بوەستێت و هەسەدە بە قوڵایی ٣٢ مەتر لە ناوچە سنورییەکان بکشێتەوە، بەڵام تورکیا پابەندی ئاگربەستەکە نەبووە و بەردەوامە لە هێرشەکانی.
PM:02:10:22/10/2019