ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە 22ى تشرینى یه‌كه‌می ٢٠١٩ سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا جارێكى تر ره‌خنه‌ى له توركیا گرت و هێرشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات به هه‌ڕه‌شه زانى بۆ سه‌ر دۆخى ته‌ناهى ئه‌وروپا، دووپاتیشی كرده‌وه ئه‌م هێرشه وه‌ك پاڵپشتییه‌كه بۆ رێكخراوى تیرۆریستى داعش.
دۆناڵد تاسك، سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وروپا له لێدوانێكدا بە رۆژنامه‌نوسانی ڕاگەیاند" ئیدانه‌ی له‌شكركێشییه‌كانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەکەین و ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی ئه‌وان ڕایانگەیاندووە ته‌نانه‌ت گهمژهكانیش باوه‌ڕی پێ ناكه‌ن".
سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وروپا داواشی له ئه‌نقه‌ره كرد سوپاكه‌ی بكشێنێته‌وه و رێز له یاسای نێوده‌وڵه‌تی بگرێت.
هەروەها پێشتر تاسك ره‌خنه‌ى له‌وه گرتبوو، ئه‌م ئاگربه‌سته‌ى رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه، راسته‌قینه نییه و رووكه‌شه، ته‌نیا مه‌به‌ست لێدانى كورده، ئه‌گینا هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات.
هاوکات پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا پێشنیازی كردبوو ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ژێر چاودێریی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ كوردانی سوریا دابمه‌زرێت.