ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕاگەیەندرا


ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لیژنەی ڕاسپێردراو بۆ لێکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕایگەیاند" ١٥٧ کەس بەدەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراون، کە ژمارەیەکی زۆریان هاوڵاتی مەدەنی بوون، هاوکات لەکۆی ئەو ١٥٧ کەسە ١٤٩ کەسیان مەدەنین و ٨ کەسیان سەر بەهێزەکانی ئاسایشی عێراقن".


لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: سێ هەزار و ٤٥٨ کەس برینداربوون، هەروەها لەسەدا ٧٠ی خۆپیشاندەرەکان ڕاستەوخۆ تەقە لە "سنگ و سەر" یان کەوتووە.


هەروەها لیژنەکە بڕیاری تۆمەتبارکردنی١٩ فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی دەرکردووە، کە تۆمەتبارکراون بەوەی فەرمانی تەقەکردنیان لە خۆپیشاندەران داوە. 

 


PM:05:33:22/10/2019