٢٩٩ پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دەست بە کارکردن دەکەنەوە، بڕیارە له ساڵی داهاتوودا چه‌ندین پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و پترۆدۆلاری هه‌ولێر و دهۆك و فڕۆكه‌خانه‌ی دهۆك ته‌واو بكات.
بەگوێرەی نوسراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نێردراوە و تێیدا هاتووە: ڕەزامەندی دراوە لەسەر جێبەجێکردنی ٢٩٩ پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم.
هەروەها بەپێی نوسراوەکە ١٨٤ پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان جێبه‌جێده‌كرێت كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه پاره‌یان بۆ دابنیدهكرێت، هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه ٧٦ پڕۆژه‌ی دیكه پاره‌ی نه‌ختینه‌یان بۆ دابنیدهكرێت به مه‌رجێك لەسەدا ٧٥ی پڕژهكان تهواوكرابن.
ئه‌و پڕۆژانه‌ی وردبینییان له‌باره‌وه ده‌كرێت، بریتیین له:
پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی ناوچه جیاجیاكان.
په‌ره‌پێدانی زانكۆكان
پڕۆژه‌كانی پترۆدۆلار له هه‌ولێرو دهۆك
پڕۆژه‌ی داهاتی وه‌زاره‌ته‌كان