فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نامێننەوە



له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوباشەکانی عێراق ڕایگەیاند" هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه‌ له‌ سووریاوه‌ روویان له‌ خاكی عێراق كردووه‌، پێشتر ره‌زامه‌ندیان له‌ حكومه‌تی به‌غداد وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رووبكه‌نه‌ هه‌رێمی كوردستان".


فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: هەموو هێزەکانی ئەمریکا ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هیچ ره‌زامه‌ندییه‌ك نه‌دراوه‌ بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌ ناو خاكی عێراق.


ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی یەک شەممە هێزه‌كانى ئه‌مریكا لە نزیک کوبانێوە لە رۆژئاوای کوردستان دەستیان بە کشانەوە کرد بۆ شاری حەسەکەو وەک هەنگاوێک بۆ پاشەکشەی تەواو لە سوریاوە رووەو عێراق. 


هاوکات دوێنێ دووشەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێگەی سحێلا بەرەو هەرێمی کوردستان کشانەوە، هەروەها لە ئاسمانەوە فڕۆکە ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکای پاراست. 




PM:07:12:22/10/2019