ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید دڵی خەڵکی کوردستان خۆش دەکات


لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید شکست بە یانەیەکی تورکی دەهێنێت و  دڵی خەڵکی کوردستان خۆش دەکات.
ریاڵ مەدرید لە گروپی یەکەمی خولەکە، لە شاری ئەستەمبوڵ، بووە میوانی یانەی گالاتە سەرای و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ١-٠ لێ بباتەوە.

تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزان، تۆنی کرۆسی ئەڵمانی تۆماری کرد.

بەم بردنەوەیە هاندەرانی ریاڵ مەدرید لە کوردستان دڵخۆشی خۆیان لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەربڕیووەو بەشێک لەو هاندەرانەی کە دژی ریاڵ مەدرید بوون، هانی یانەی شاهانەیان دەدا دژی یانە تورکیەکە، ئەمەش بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

ریاڵ مەدرید بووە خاوەنی ٤ خاڵ و لە دووەمی گروپەکەیدایە.

ئەنجامی یارییەکانی ئەمڕۆ:

پاریس سانجێرمان ٥-٠ کلۆپ بروج
مان سیتی ٥-١ ئاتڵەنتا
بایرن میونخ ٣-٢ ئۆلۆمپیاکۆس
یۆڤانتۆس ٢-١ لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ
ئاتلەتیکۆ مەدرید ١-٠ لیڤەرکوزن
تۆتنهام ٥-٠ رید ستار
شاختار ٢-٢ دینامۆ زگرب

 

 

 


AM:12:42:23/10/2019