لە هەولێر کۆمەک و هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەکرێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ گروپی دەنگی نیشتیمان لە شاری هەولێرلە بەردەم پارکی شانەدەر کۆمەک و هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆ بکەنەوە.  

 
 
گروپی دەنگی نیشتیمان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ماڵپەڕی "سپی" گەیشتووە ڕایگەیاند" داواکارم لە خەڵکی سەربەرزی پایتەخت هیمەت بکەن و یارمەتی و هاوکاریەکانیان بگەیەننە دەستی کەمپینی هاواری نیشتیمان. 

 
هەروەها گروپی دەنگی نیشتیمان ئەوەشی خستەڕوو: لە کەم کەم و لە زۆر زۆر، هەر بڕو جۆرە هاوکاریەک نرخ و بەهای خۆی هەیە و جێگەی خۆی دەگرێت. 


هاوکات گروپی دەنگی نیشتیمان جەختیشیکردەوە: ئەم رۆژە سەختەش تێدەپەڕێت، با بە ویژدانێکی ئاسودەوە دڵنیابین، بە هاوکاری رۆژئاوا ئەرکی مرۆڤایەتی و ئەخلاقی و ئاینی و نەتەوەیی خۆمان جێبەجێکردووە. 




AM:11:59:23/10/2019