هاوڵاتیانی هەرێم لەبارەی ڤیزای ئەم وڵاتەوە ئاگادار دەكرێنەوە

لە سبەینێ چوارشەممە 24 ی تشرینی یەكەمی 2019 ەوە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەتوانن لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بە بێ بچنە ئێران و هیچ بڕە پارەیەكیشیان لێوەرناگیرێت.

لە راگەیەندراوێكدا كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاماژەی بەوەكردووە "بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سبەینێ پێنج شەممەوە هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق دەتوانن بە بێ ڤیزا لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە سەردانی ئێران بكەن و بۆ ماوەی 30 رۆژ لەو وڵاتە بمێننەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە تا رێكەوتی 31 ی 12 ی 2019 بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان بە بێ بەرامبەر و بە بێ وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەك دەتوانن بچنە ئێران".
 


PM:02:45:23/10/2019