بەڤیدیۆ...هەسەدە بەشێك لە بنكەكانی چۆڵكرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات بەشێك لە بنكەكانیان لە ناوچە سنورییەكانیان لەگەڵ توركیا چۆڵكرد و دەستیان بە كشانەوە كرد.

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەچوارچێوەی رێكەوتنەكەی نێوان توركیا و روسیا هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستیان بەكشانەوە كرد و ناوچە سنورییەكانی نزیك لەتوركیایان چۆڵكرد.

ئاژانسی روسیا تودەی وێنەی بنكە سەربازییەكانی سوریای دیموكراتی لەناوچەكانی عامودێ و دەرباسیە بڵاوكردەوە كە چۆڵكراون.

لە 9ی ئەم مانگەوە حكومەتی توركیا دەستی بە لەشكركێشی بۆ ناوچەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا كردوە و دوێنێش ڕێكەوتنێكی لەبارەی ئەو ناوچانە لەگەڵ ڕووسیا ئەنجامدا.

 

 


PM:03:12:23/10/2019