ڕوسیا: دروستکردنی ناوچەی ئارام بە چاودێری نێودەوڵەتی پێویست نییە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بەپێی رێکەوتنی نێوان حکومەتی تورکیا و روسیا دروستکردنی ناوچەی ئارام بە چاودێری نێودەوڵەتی پێویست نیە.

ئاژانسی روسیا تودەی، بڵاویکردەوە سێرگی فیرشینین، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندوە مۆسکۆ هیچ گرنگییەک بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لەسوریا نابینێت و لەرێکەوتنەکەی تورکیا-روسیاشدا نەهاتوە.

وەزیری دەرەوەی روسیا لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی روسیا نۆفۆستی، رایگەیاندوە ئەو رێکەوتنەی دوێنێ لەسۆچی واژۆکرا چارەسەری هەمو کێشەکانی سوریای تێدایە و هیچ هەنگاوێکی دیکە پێویست نیە وتیشی: کە پێش رێکەوتنەکە راوبۆچونی ئەڵمانیا وەرگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی تورکیا و روسیا کاتی دیاریکراوی نیە بەپێی یاداشتی لێکتێگەشتنەکەی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، بەپێی رێکەوتنەکە تەواوی هێزە سنورییەکانی سەر بەسوپای سوریا دەگەڕێنە ناوچە سنورییەکان و سوپای تورکیاش لەناوچەکانی مەنبج و کۆبانی بوونیان نابێت.
 


PM:06:12:23/10/2019