وەزیری دارایی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد

وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی جێبەجێکردنی رێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد کە تایبەتە بە رێکخستن و هەموارکردنی مووچە و ماف و ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی گرێبەست.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاوات جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە تیایدا ئاگادار کراونەتەوە کە بڕگەکانی رێنمایی دارایی 10ی ساڵی 2019 جێبەجێ بکرێت کە تایبەتە بە رێکخستن و هەموارکردنی مووچە و ماف و ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان، بەتایبەت برگەی یەکەم و هەشتەم و (حەڤدەم/أ)ی رێنماییەکە.

وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە کەبەپێچەوانەوە بەرپرسانی میلاکات و کارگێڕی و خۆیەتی لەمبارەیەوە بەرپرسیار دەبن.


PM:07:07:23/10/2019