وێنە.. بێژەرێکی دیاری کەناڵی کوردسات دواین وێنەی لەگەڵ لانە محەمەد بڵاو دەکاتەوە

خانمە بێژەری دیاری کەناڵی کوردسات لانە شوان  لەسەر کوژرانی لانەی هاوسەری ئامانج بابانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی بۆ دەکات.


لانە شوان پێشکەشکاری دیاری بەرنامەی ڕۆژێکی نوێ لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" لەسەر کوژرانی لانە محەمەد پۆستێک دەکات و دەڵێت" لانە گیان هەمیشە لەیادمایت، ئەم برینە ساڕێژ بوونی زۆر ئەستەمە ڕۆحت شاد بێت".


لانە حەمە ساڵح لە دایكبووی ساڵی ١٩٩١ كە و خوێندكاری بەشی ڕۆژنامەنووسی بووە لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی، لە قۆناغی یەكدا بووە كاتێك پەیوەندی خۆشەویستی لە گەڵ ئامانج بابانی لەدایكبووی ١٩٧٩ درووستدەكات، كە خوێندكاری قۆناغی دووەم بووە لە هەمان پەیمانگا، دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٩ و لەپاش تەواوكردنی پەیمانگا ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن.


ئەمە لەكاتێكدایە،  شەوی چوارشەممە هەریەكە لە ڕۆژنامەنووسان (ئامانج بابانی) و (لانە حەمە ساڵح)ی هاوسەری و منداڵەكەیان بەناوی (هانۆ) لە نزیك تەرمیناڵی شارەزووری شاری سلێمانی و لە نێو ئۆتۆمبیلەكەیاندا بە كوژراوی دۆزرانەوە.




PM:08:16:23/10/2019