خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی گەرم لە بەیانیاندا چەندین سود بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت.
لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی لایف هاک بڵاویکردووەتەوە، خواردنەوەی ئاوی گەرم لە بەیانیاندا و بە گەدەی بەتاڵ چندین سودی هەیە لەوانە:
چارەسەری کۆکە دەکات و هەوکردنی لوت و قورگ ناهێڵێت.
گرژی ریخۆڵەکان ناهێڵێت و چارەسەره قەبزی دەکات.
یارمەتی کێشدابەزاندن دەدات.
ڕێگری لە پێشوەختەی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی دەکات.
یارمەتی باشکردنی تەندروستی قژ دەدات.
سوڕی خوێن چالاک دەکات و گرژی دەمارەخانەکان ناهێڵێت.
کرداری هەرس باشتر دەکات و دڵەکزە و زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە ناهێڵێت.
ڕێگری لە پێشوەختەی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی دەکات.
کڕێشی قژ ناهێڵێت و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات.
پلەی گەرمی لەش بەرز دەکاتەوە و لە ڕێگەی ئارەقکردنەوەوە ژەهر لە جەستە دەکاتەدەرەوە.