سەرچاوەیەک لە پۆلیسی حەویجە ئەمشەو چوارشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ راگەیاند" لە سنووری ناحیەی ریاز بۆمبێکی چێندراو بە مەفرەزەیەکی لیوای 56ی حەشدی حەویجە تەقیوەتەوە".
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی تەقینەوەکەوە دوو چەکداری ئەو لیوایەی حەشد کوژراون و چەکدارێکی دیکەش بە سەختی برینداربووە.