ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە بە سێ خاڵی زەحمەتەوە گەڕایەوە


لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنە لە وڵاتی چیک بە سێ خاڵی زەحمەتەوە گەڕایەوەو توانی ٢-١ لە یانەی سلاڤیا براگ بباتەوە.
بەرشەلۆنە هەرچەندە توانی سەرەتا گۆڵێک لە لایەن میسی بکات، بەڵام یانەی سلاڤیا براگ سەرکەوتوو بوو لە یەکسانکردەنەوەی ئەنجامی یاریەکەو توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە لە لایەن یاریزان، بۆرێل بکات.
دواتر بەرشەلۆنە لە هەوڵێکی سواریز توانی گۆڵی دووەم لە رێگەی بەرگریکاری سلاڤیا براگ، ئۆلاینکا بکات و یاریەکە ٢-١ بباتەوەو پێشەنگی گروپەکە بە جیاوازی ٣ خاڵ داگیر بکات.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، ئینتەرمیلان ٢-٠ لە بروسیا دۆرتمۆندی بردەوەو هاتە کێبڕکێی گروپەکە بە کۆکردنەوەی ٤ خاڵ.
 

 

 



AM:12:15:24/10/2019