سوپای تورکیا: دوو کادری باڵای پەکەکە-مان لە ئامێدی کردە ئامانج

سوپای تورکیا ئاماژە بەوە دەکات ئامانجێکی پارتی کرێکارانی کوردستان -  پەکەکەیان لە چیای گارەی نزیک ئامێدی کردووەتە ئامانج و دوو کادیری باڵای ئەو پارتەیان کوشتووە. 

بەپێی راگەیەندراوی سوپای تورکیا، ئەو دوو کادیرە باڵایە لە لیستی سووری داواکراواندا بوون و ناویان، سێرڤەت ئایدن و سۆلمەز یەشار بووە. 

بەپێی زانیارییەکانی سوپای تورکیا لەنێو پارتی کرێکارانی کوردستان ئەو دوو کادیرە باڵایە ناویان گوڵچیا ئامەد و تێكۆشین باتمان بووە. 

هەتا ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو هێرشە و بە ئامانجگرتنی ئەو دوو کادیرەیان لەلایەن تورکیاوە نەداوە. 


PM:12:29:24/10/2019