وتەبێژی حكومه‌ت هۆشداری ده‌دات لە ئەگەری ڕوودانی كاره‌ساتی مرۆیی
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم سەبارەت بە دۆخی ئاواره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەدات و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان یارمه‌تیان نه‌دات، ئه‌وا كاره‌ساتی مرۆیی ڕووده‌دات.
جوتیار عادل، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم بە دەنگی ئەمریکای رایگه‌یاندووه: پێویسته حكومه‌تی عێراق یارمه‌تیان بدات بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كانی خۆرئاوای كوردستان.
وتیشی "حكومه‌تی هه‌رێم سنوره‌كانی به ڕووی هاتنی ئاواره سورییه‌كان داناخات، ئه‌گه‌رچی فشاری ئابوری له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌ین له‌قوتی خۆمان ببڕین و بیده‌ینه ئاواره‌كان و برا كورده‌كانی خۆمان".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه "له‌ڕووی مرۆییه‌وه ئه‌وه‌ی له‌توانایدا بێت بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌دوای ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیاوه ئاواره بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕووی مادییه‌وه ئه‌و توانایه‌ی نیه، كه بتوانێت ئه‌م خه‌ڵكانه بحهوێنێتهوهو پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانیان بۆ دابین بكات، بۆیه ئێمه داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، كه هه‌ڵوێستی جدییان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا هه‌یه".
جوتیار عادل دەڵێت "له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان كۆبووه‌ته‌وه و داوای هاوكاری به‌په‌له‌ی لێكردوون، ئێمه كێشه‌مان هه‌یه ئێستا كه ژماره‌یه‌كی زۆرتر ڕوویان كردووه‌ته هه‌رێم و توانای ئه‌وه‌مان نییه كه پێداویستیه سهرهكییهكانیشیان بۆ دابین بكه‌ین و عیراقیش له2017وه هاوكاری نه‌كردووین".
PM:01:00:24/10/2019