هەسەدە لەم دوو ناوچەیەش كشایەوە

ھێزەكانی سووریای دیموكرات "ھەسەدە" لە هەردوو ناوچەی دربێسێ و عاموودای رۆژئاوای كوردستان كشایەوە.

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە "ھەسەدە دەستی كردووە بە كشاندنەوەی ھێزەكانی لە چەند خاڵێكی نێوان دربێسیێ و عامودا لە گوندەكانی دەوروبەری پارێزگای حەسەكە".

ئاماژەی بەوەش كردووە، شەوی رابردوو شەڕ لە نێوان ھەسەدە و گرووپە چەكدارەكان لە عەین عیسا و گوندەكانی تەل تەمر روویداوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی ڕێككەوتنی ئەمریكا و توركیا هەروەهل ڕێككەوتنی نێوان ڕوسیا و توركیا شەڕڤانانی ھەسەدە لە چەند ناوچەیەكی رۆژئاوی كوردستان و باكوری سوریا دەكشێنەوە.
 


PM:01:43:24/10/2019